تبليغاتX
ژیله‌مۆ


ژیله‌مۆ

پریاسکه‌
هۆنراوه‌کان
آمار وب
ته‌ڕاح:
لۆگۆ
كدهاي جاوا
وزه‌ وزی دوژمنێك هات

 

****دێوی خه‌یاڵ****

 

له‌ بیابانی ته‌مه‌نم دا سه‌رگه‌ردان بووم

شه‌و هاته‌ خه‌وی رۆژمه‌وه‌ و

ئه‌ستێره‌ش جریوه‌ی ئه‌هات.

وزه‌ وزی دوژمنێك هات

چه‌كی درك و داڵی هێنا و

ئارامی شه‌وی تێكشكاند.

زه‌رد هه‌ڵگه‌رِام وه‌ك خۆهاوێشتن له‌ ناو خۆر.

چۆكم له‌زرا  وێنه‌ی وشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م له‌ نامیلكه‌ی نه‌ته‌وه‌كان؟!

فه‌نا هات و ده‌ستی گوشیم

مار و دووپشكی هێنا بوو

چزه‌ی ماچیان پێوه‌ئه‌دام.

خۆم راته‌كاند

ده‌ستی له‌رزۆكم به‌ هێزی ئه‌ستێره‌ی ده‌سكردی خه‌یاڵ

توند راكێشاو خۆم رزگار كرد.

فه‌نا رووی كرده‌ لام و وتی:

بو كوێ برا؟

منیش وتم.......

ئه‌ویش وتی.......؟

چی به‌رد

چی ئێسك

چی كه‌لله‌ی سه‌ری سه‌ربرِاو

تریفه‌ی مانگ ناوی هێنا

كۆم كردنه‌وه‌ و

وێنه‌ی چوارتاقه‌ی نالی هه‌لمَچنی.

ئیتر

دوژمن له‌ چاوانم ون بوو

خۆی به‌ به‌رد و كاژه‌ڵ ده‌دا

دڵنیا بووم

كونه‌باشم نه‌هێشت بوو.

زۆر ده‌ترسام

ئۆقره‌م گرت و

له‌ دڵه‌وه‌ به‌ هێواشی قیرِاندم و

وتم:رزگار

رزگا كرام.

هێشتا شه‌و بوو

چه‌ند ئه‌ستێره‌ی وه‌فاداری دڵی ره‌شیی و تارمایی

جریوه‌یان كه‌مێك مابوو،

كه‌دێوێك هات!

زه‌به‌لاحێك

درك و دار و مار و داڵی گرت بوو له‌ مست

هێنده‌ ترسام

ده‌نگی خشپه‌ی گه‌ڵاكانی ئه‌و پایزه‌م

له‌ ژووره‌كه‌ی بیری ئه‌مرِۆم وه‌بیرئه‌هات

دڵم وه‌ستا

خوێنم  شه‌خته‌و

چاوه‌كانم زۆر به‌ خێرا هه‌ستان له‌ خه‌و

ئه‌و جار

ئۆخێكم كێشا و

 ئیتر

دێو نه‌ما....!

 

 


نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری: Fri 1 Jun 2007
|+|
“”دره‌خته‌كانی بێبه‌ر و ئاوس””

پێشكه‌ش به‌ رۆحی پاكی "دوعا" و چی ئه‌وانه‌ی وه‌ك دوعا بوون

 

 

 

“”دره‌خته‌كانی بێبه‌ر و ئاوس””

 

ژوورێكی تاریكم هه‌بوو ده‌ستكردله‌ به‌رد

په‌نجه‌ره‌كه‌ی دارو

شووشه‌كه‌شی

ده‌رئاوسێكان رقیان لێم بوو

ده‌یانشكاند،

ئیتر هه‌ربه‌و شێوه‌ لێیگه‌رِا بووم.

چه‌ند ده‌یانگوت:

"بودا ده‌ڵێ: مۆمێك هه‌ڵكه‌ تاكه‌مۆمێك

رك له‌ تارمایی هه‌ڵگره‌"

قه‌ت قه‌ت نه‌مویست،

قه‌تیش نه‌مكرد،

له‌به‌رئه‌وه‌ی ژووره‌كه‌ی من

قه‌برستانێك بوو قه‌برستان

گۆرِستانی تیرێژ بوو

گۆرِستانی تریفه‌ بوو

چه‌ندگوڵێکی بێكه‌سیشم تیا ناشت بوون.

سواری ئه‌سپێكی وه‌حش بووم و هه‌ر ده‌مگوت:

دانابه‌زم...

هۆخه‌ڵكینه‌ چه‌نده‌ شووشه‌كه‌م بشكێنن

دانابه‌زم...... دانابه‌زم.

كازیوه‌ بوو

شه‌وله‌دوای شه‌و

له‌خه‌وێدا

پاش ئاودانی گوڵه‌كانی به‌ر په‌نجه‌ره‌م

خێو و جن و گۆڕ و گڕ ده‌وریان ده‌گرت!!

دایكم ده‌ڵێم.

بۆمی ده‌گێرِاوه‌و ده‌یگوت:

ده‌مخولقێنن...؟!

ده‌متۆقێنن....!؟

ده‌مسوتێنن...؟!

به‌ڵام رۆڵه‌ بۆ یه‌ك جاریش نه‌بوو

 كه‌ سووتمانه‌كه‌م بنێژن!؟

ده‌یگوت:

 جارێكدوو گه‌ڵابووین به‌ سه‌ر لقی داری عومری ژنانه‌وه‌و

و به‌ فه‌رمانی سروشته‌وه‌ڕِوا بووین

ئه‌وی ته‌نیشت

پێش له‌ئه‌وه‌ی كزه‌ با بێ و هه‌ڵمانوه‌رێنێ

هه‌ڵوه‌ری!

پێش له‌ئه‌وه‌ی سروشت برِیار یاسایی ده‌ركا

جلی گۆرِی!

پێش له‌ئه‌وه‌ی دره‌خت بمرێ

سیسیان كرد!

پێش له‌ئه‌وه‌ی من هه‌ڵوه‌رێم و

دوو به‌دوو

 ده‌ستی مه‌رگی كزه‌با هه‌ڵمانگرێ و دامانبه‌زێنی له‌ عه‌ده‌م

!!!هه‌ڵیانوه‌راند!

نه‌فره‌تی كرد له‌ جلی خۆی

جلی خاكی به‌ دووڵییه‌كه‌وه‌ له‌به‌ری كرد!؟

به‌هار هات و

جارێكی دن

بوو به‌ چرۆ و

بوو به‌ گه‌ڵا و

زه‌رد و سیسیان كرد و

ئه‌م جاره‌یان كزه‌باش شه‌رمی ده‌كرد

ئه‌م مسافره‌ هه‌ڵبگرێ!

ژووره‌كه‌ی من

هه‌روه‌ك وایه‌ گێرِامه‌وه‌

به‌یانی هات

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ تیرێژێكی هاویشت و چوو

هه‌تاو ده‌ڵێم.

زۆر به‌له‌ز بوو

ئه‌و هاتبوو رك له‌ تارمایی هه‌ڵگرم

به‌ڵام

گوڵی به‌ روومه‌ت جوان و ده‌رون پیسی

سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م كه‌ ئاوس بوو

به‌رگی دره‌ختی بێ به‌ری ناوحه‌وشه‌ی ماڵه‌هاوسێ

كه‌ تۆزی مێژووی لێ نیشت بوو

بوونه‌به‌ربه‌ست

بوونه‌به‌ربه‌ست و هه‌ڵیانمشت

سه‌دئاخ و داخ

هۆ خه‌ڵكینه‌

دیسانه‌وه‌ هه‌ر نامه‌وێ مۆمێك هه‌ڵكه‌م

كه‌س ناهێلێ رك له‌ تارمایی هه‌ڵگرم

پشتی تێكه‌م

كه‌س ناهێڵێ!!؟؟؟


نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری: Wed 9 May 2007
|+|
خوای هه‌ڵمووت.......

                                                                         خوای هه‌ڵمووت

 

بۆ ریت هاورِێم؟

 

له‌بیرت كرد

 

ئاسۆگ وتی:

 

تامه‌زرۆی دیتنی تۆمه‌ و

 

خه‌ونیش جارێك

 

به‌ په‌ژاره‌ و خه‌مۆكی وه‌

 

به‌ خوای هه‌ڵمووتی ده‌گوت:

 

خاسه‌كه‌وێك ببوایه‌م و

 

به‌ جێگۆركێی هه‌ركاتی تۆ

 

ساتێ ده‌رِناڵ،

 

                                                                          بنه‌به‌ردێك،

 

                                                                          جارێكی دی

 

                                                                           پاناوكی تۆ

 

                                                                           ئامێزم و كووانوم ببا؟!

 

                                                                            قه‌ت تێناگه‌م

 

                                                                            له‌به‌ر چییه‌

 

                                                    به‌شریخه‌ی هه‌ورێ ،خوناوكێ

 

                                                                           داوی راوچی رامه‌ده‌كێشێ!

 

                                                     گه‌رچی ئه‌وه‌ش باش ده‌زانم

 

                                                                            یه‌ك له‌وئاونگانه‌ تۆ بووی

 

                           سه‌د مخابن....

 

                                               نه‌مده‌زانی له‌ كام په‌سێو داڵدراوی!

 

                                               سه‌یرتر ئه‌وه‌

 

                                               كه‌پێم خۆشه‌

 

                                                                داو بمگرێ و تێم بهاڵێ و

 

                                                                راوچی له‌ زیگارییه‌ك دا

 

                                                                 به‌سه‌رهاتی من و كۆڵیت

 

                                              بكا به‌ ئه‌فسانه‌ و

 

                                              دیرۆك.

 

 


نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری: Tue 27 Feb 2007
|+|

سه‌ركۆنه‌.....

 

سه‌ركۆنه‌ مه‌كه‌!

 

سه‌ركۆنه‌كه‌ران

 

له‌ قوڵترین ره‌نگی تۆخی سووری خوێنن

 

یان له‌ ته‌شقان یان له‌ عه‌رشان

 

تاك و ته‌نیا

 

به‌بێ خه‌نیم

 

به‌رهه‌می وان

 

كۆڵێ ره‌نگین

 

له‌ خه‌فگه‌یه‌كی ته‌وژماوی

 

له‌ درِناڵی سه‌ر دۆندی خه‌م

 

سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ن

 

ناژین به‌بێوه‌ی

 

سه‌ركۆنه‌ده‌كه‌ن،

 

تۆش

 

وه‌ك من به‌ به‌هیف

 

نه‌ له‌ په‌رپه‌رِۆچكه‌ی ئاسمانا ببه‌ و سه‌ركۆنه‌ بكه‌

 

نه‌ هه‌میش برِۆ ژێر خاك و ببه‌ سه‌ركۆنه‌ كراو.!؟؟؟؟

 

 

 


نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری: Sun 28 Jan 2007
|+|

  

چ...چ ....

 

ئاوی په‌نگاوت بینیوه‌؟

ته‌مه‌ن ناكا و بۆگه‌ن بوونی سروشتی و دیمه‌نی خوایی دزێو ده‌كا!!

قه‌ت بینیوته‌ ؟

یان

بیستوته‌؟

كوێره‌ رێگه‌،

رێگه‌ی ساكاری سه‌كه‌وتن،

رێگه‌ی نزیك بوون له‌ میچی ئاسمان بێ هه‌ڵزنین،

قه‌ت سه‌رنجی راكێشاوی؟

ئاوێنه‌ی تۆ،

ده‌سته‌واژه‌ی خۆت له‌ گه‌ڵ خۆ؟

خۆت كز مه‌كه‌

بیڵێ،بڵێ.....

برِوات هه‌بێ

ئه‌گه‌ر برِوات به‌ من هه‌یه‌

هه‌ڵزنێنی هه‌ورازی به‌رز

بفرِیت

برِۆی به‌ره‌و ئاسۆ

هه‌رهه‌مانی و هه‌مان ده‌بی!!!

 

 

 


نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری: Mon 15 Jan 2007
|+|

بێ كه‌سی بۆ

 

هاوده‌نگم به‌ ئه‌ی تاكه‌ مۆم

لێت تێناگه‌م به‌ وه‌ڵڵاهی،

بۆ ئێش و ئازارای ئه‌وان

په‌رێشان و په‌ شێوی و

تاكو بڵێی په‌شۆكاوی،

خه‌مت

كێوی خه‌می چین و

 نیگاكانت گه‌رمای ده‌سپێكی كازیوه‌ و

یه‌كه‌م تیشكی دابرِانه‌،

لێت تیناگه‌م!!

 بۆ خه‌ڵك چۆن و

له‌ به‌ر چیه‌ بۆ من ئاوای.!؟

 

 

 


نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری: Sun 10 Dec 2006
|+|

 

شه‌پاڵ

 

شه‌پاڵ هه‌ر تۆی

گه‌رمی و دڵ خۆش،

نه‌ سودا سه‌ر نه‌ مه‌جنونی ئاو و ئاڵسكی ،

نه‌ ئاو و ئاڵسكه‌ مه‌جنونت.

 

ده‌ستی بایه‌

له‌ گه‌ڵتایه‌ و

له‌ سوچێكی دڵیشت بێت

خۆی داڵده‌دات.

 

كوێره‌ رێكه‌ی

هه‌مووی ریگه‌كانی ئاسۆ

له‌ تۆ دایه‌

كۆتایی دێت

له‌ گه‌ڵ تؤ دان

له‌گه‌ڵیان نیت..

 

 

 


نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری: Mon 4 Dec 2006
|+|

 

گۆشه‌ كه‌ناران

 

هیچ كه‌س وێنه‌ی من خوا ، داماونه‌بێ

فرمێسكی چاوی جۆگه‌ی ئاو نه‌بێ

دڵی وه‌ك كوره‌ی زه‌رِ به‌ تاو نه‌بێ

له‌ ده‌س دڵداری دڵشكاو نه‌بێ

جه‌رگ و ده‌روونی هه‌ڵقرچاو نه‌بێ

عاشقی ڵیو و كۆڵم و چاو نه‌بێ

گیرۆده‌ی پرچ و قژی خاو نه‌بێ
ته‌وقی عه‌شق له‌ مل كراو نه‌بێ

مه‌عشوقی جه‌فای له‌ لا باونه‌بێ

به‌ هۆی دڵداری وا به‌د ناو نه‌بێ

به‌ به‌د ناو ناوم زرِا له‌شاران

هه‌ی داد ته‌دبیرێ، په‌ی دڵ دڵداران

داماوی ده‌سی یاری بێ وه‌فام

مه‌جنون بۆ له‌یلا چۆن بوو منیش وام

فه‌رهاد ناگا پێم له‌ دین و مه‌رام

بۆ عه‌شق ئه‌م دنیام له‌ خۆم كرد حه‌رام

كه‌چی عه‌شقه‌كه‌م نه‌گه‌ییه‌ ئه‌نجام

دڵشكاو ترین عاشقی دنیام

ئاگری دووری به‌ربوو تێم سووتیام

خوا خۆی ئه‌زانێ ، تائێسته‌ چۆن مام

بۆگه‌رِانه‌وه‌ی هێشتا به‌ ته‌مام

یه‌عنی جارێ تر ئه‌و دێته‌وه‌ لام؟؟!!!

هاتنی مه‌حاڵ لای من خه‌یاڵه‌

خه‌یاڵ درۆیه‌ و هاتن مه‌حاڵه‌.

تایفه‌ی عاشقان هۆزی دڵداران

دڵشكاوانی گۆشه‌و كه‌ناران

هه‌ڵۆی سه‌رشاخان، كه‌وی بناران

ئاواره‌ی وه‌ته‌ن غه‌ریبی شاران

حه‌كیمی به‌غدا، دكتۆری تاران

ساحیبانی باغ به‌ی و هه‌ناران

فه‌رمانده‌ی عوشاق، زانیاری تاران

حه‌بیبان دڵ، نۆشدارو داران

په‌ی تیماری دڵ ، عیلاجێ یاران

با به‌س برِێژێ ، فرمێسك وه‌ك باران                                        

زامی دڵ عیلاج بكه‌ن به‌ جۆرێ

زامم وای لێهات هه‌وی لێ چۆرِێ.

 

                                                     هه:هه ژار

 

 


نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری: Mon 27 Nov 2006
|+|

 

 

كه‌ر و به‌شه‌ر

 

رۆژێك له‌ رۆژان بۆ كۆڵه‌ گه‌شێك

رێم كه‌وته‌ ناو سارایی و ده‌شتێك

دیم كه‌رێك هه‌یه‌ ، له‌م ده‌شته‌ چۆڵه‌

خۆی ئه‌گه‌وزێنێ له‌م خاك وخۆڵه‌!

پێم خۆش بوو كه‌مێك سه‌ر له‌سه‌ری نێم

خۆم بناسێنم پێی بیژم من كێم

هه‌چه‌ن من كه‌م كه‌م لێی ئه‌چوومه‌ پێش

ئه‌وكه‌وته‌ ناوی خه‌یاڵ و ئه‌ندێش

بۆ ئه‌وی به‌شه‌ر بۆ لای كه‌ر بچێ

یان باری ئه‌كا یان سواری ئه‌بێ

كاتێك كه‌ زانیم ئه‌وئه‌ترسێ لێم

وتم مه‌ترسه‌ من بۆلای تۆ دێم

راستیان وتووه‌ خه‌ڵكی له‌مه‌وبه‌ر

عه‌قڵ و مه‌عریفه‌ت نه‌دراوه‌ به‌ كه‌ر

كه‌ری به‌سته‌ زمان هه‌ته‌ گفتوگۆ

وتی ئه‌ی به‌شه‌ر من باشم یا تۆ

من كه‌ی وه‌كو تۆ بۆ ماڵی دنیا

ره‌حم و به‌زه‌ییم یه‌كجاری لێ سه‌نیا

ته‌یاره‌ و تۆپ و موشه‌ك و ئه‌تۆم

پاپۆرِی جه‌نگی بان ده‌ریا و بن گۆم

سازاندووتانه‌ بۆ یه‌كتر كوشتن

بۆ ناحه‌ق خوێی بێ تاوان رِشتن

به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ئه‌ی ئاغای به‌شه‌ر

گله‌یت هه‌یه‌ تۆ له‌ عه‌قلی كه‌ر

كه‌ر كه‌ی وه‌ك به‌شه‌ر ئه‌كا جاسووسی

جارێك بۆ ئه‌ڵمان ، جارێك بۆ رووسی

كه‌ر كه‌ی تریاك و سیگار ئه‌كێشێ

كه‌هات و نه‌كرد سه‌ری بئێشێ

به‌شه‌ر كه‌ی دیوته‌ كه‌ریش وه‌كوتۆ

بۆ ماڵی دنیا ده‌ست كا به‌ درۆ

قه‌سه‌می ناحه‌ق له‌ لای كه‌ر نیه‌

كه‌ر كه‌ی ئه‌زانێ جنێودان چیه‌!

له‌ لای پۆلیس و له‌ حزمه‌ت قازی

كه‌ر هه‌رگیز نایكابه‌ پارتی بازی

تاره‌ی ئه‌وریشم، جل وبه‌رگ حه‌ریر

بۆچی به‌ خه‌ڵات ئه‌یبه‌ن بۆ ئه‌میر؟

ئابرِو چوونی كه‌ر یه‌كجاره‌ له‌ ساڵ

به‌ڵام خۆ به‌شه‌ر دایمه‌ وا به‌ فاڵ!

تادوێنێ بارم بۆ كێشای به‌شان

شه‌وو رۆژ كارم ئه‌كرد بێ وچان

پشتم له‌ ژێری قورسایی بارا

له‌ خزمه‌تتا بووم له‌ لادێ وشارا

ئه‌گه‌ر بۆ جارێ بنه‌وێ چۆكم

خوێنت ئه‌هێنا تۆ له‌ كڵۆكم

به‌نه‌قیزه‌ی تیژ ئه‌هایته‌ سه‌رم

تێر تێر ئه‌تكوشتم چوونكه‌ من كه‌رم

ئێسته‌ كه‌ بوویته‌ ساحێبی ماشین

له‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆی ئه‌چی بۆ چین

كه‌ر و قاتر وماین له‌ بیر چوون

ئه‌مه‌یه‌ وه‌فای پیاوی په‌ستی دوون!

ئه‌گه‌ر گۆشتی كه‌ر بخورایه‌ بۆتان

منت ئه‌برد تۆ بۆماڵی خۆتان

هه‌ر گیان له‌ به‌رێك گۆشتی حه‌ڵاڵه‌

ده‌ر چوونی له‌ ده‌ست به‌شه‌ر مه‌حاڵه‌

منیش كه‌ زانیم ده‌نگ و باس وایه‌

له‌ گه‌ڵ ئه‌م كه‌ره‌ ساخته‌مان نایه‌

هاتمه‌وه‌ بۆ ماڵ ئه‌وه‌ی به‌چاو دیم

به‌ خه‌تی كوردی و به‌ شیعر نووسیم.

 

 

هه‌ڵمه‌ت

 

 


نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری: Fri 24 Nov 2006
|+|

 

 

لاره‌ رێ

 

پێ ی بڵێن:

بێ وه‌فایه‌،

بێ حه‌یایه‌،

قه‌حبه‌ چۆنه‌ ئه‌ویش وایه‌،

پێ ی بڵێن:

له‌ گه‌ڵما چۆن بێ منیش وام

كه‌ بێ وه‌فا بێ

بێ وه‌فام،

پێ ی بڵێن:

له‌و رۆژه‌وه‌ رۆیشتووه‌

زۆر گۆرِاوم

پێ به‌ندی هیچ عه‌هدێ نیم و

له‌ سه‌ر هیچ قه‌وڵێك نه‌ماوم،

پێ ی بڵێن:

كچ لای من وه‌ك شووشه‌ وایه‌

كاتێك شكا

بێ ده‌نگ ناشكێ و

ده‌ستیش ده‌برِێ و بێ ده‌وایه‌،

 ئێستا ئه‌و شووشه‌ی شكاوه‌

هیچ قیمه‌تێكی نه‌ماوه‌

بڵێن ئه‌رِوا به‌ره‌و هه‌ر لا

قه‌ت قه‌ت نه‌یه‌ به‌م ئه‌م لاوه‌.

 

                                              هه.هه‌ژار

 

 


نووسه‌ر: ئاسۆ به‌رواری: Thu 23 Nov 2006
|+|
هۆنراوه‌ی کۆنتر
ژیله‌مۆ
وزه‌ وزی دوژمنێك هات
“”دره‌خته‌كانی بێبه‌ر و ئاوس””
خوای هه‌ڵمووت.......







Copy Right By: Http://J28.Blogfa.Com
Sponsored By: Masoud Rezaie